بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە سنووری هەورامان

بە پێی ڕاپۆرتی گەشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ئێوارە پێنج شەممە ٢٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ (٢٠ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥) کۆڵبەرێک بە ناوی ئەسعەد (ناوی خێزانی نادیار) خەڵکی نۆدشەی سەر بە پارێزگای کرماشان، لە بەرزاییەکانی سنووری “تەتە” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پاسەوانی سنوور بە سەختی بریندار بووە.

بە گوێرەی زانیاریەکانی هانا؛ ئەم کۆڵبەرە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی کەوسەر لە شاری سنە ڕاگوێزراوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین