بە پێی ڕاپۆرتی گەشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: سەر لە بەیانی چوارشەممە ٢٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ (١٩ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥) سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی محەمەد رەزا حوسێنی خەڵکی چرادۆڵ، لە بەندیخانەی ناوەندی ئیلام جێبەجێ کراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم شارۆمەندە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلاژی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرابوو.
هەروەها سەر لە بەیانی سێشەممە ٢٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ (١٨ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥) سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی “فەرشید جەمیاری” خەڵکی کرماشان، لە بەندیخانەی ناوەندی قەزوین جێبەجێ کراوە.
فەرشید جەمیاری پێشتر بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرابوو.
