دەستبەسەر کرانی سەرەڕۆیانەی فەرشید مەنسوری لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە

بە گوێرەی زانیاریەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: شەوی سێشەممە ٢٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ (١١ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥) شارۆمەندێک بە ناوی فەرشید مەنسوری خەڵکی گەڕەکی عەباساوای سنە، لە لایەن هێزێکی ئەمنیەوە بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەستبەسەر کراوە.

فەرشید مەنسوری تەمەن ٣٦ ساڵ، خێزاندارە و باوکی منداڵێکە تەمەن ٨ ساڵانە.

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا، کاژێر ٨ی شەو هێزێکی سەر بە ئیدارەی ئیتڵاعات بە شێوەی سەرەڕۆیانە و بەبێ پێشکەشکردنی بڕیاری دادوەر، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم شارۆمەندە دەستبەسەریان کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگوێزاوە.

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی فەرشید مەنسوری هیچ زانیاریەک بەردەست نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین