بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: سەر لە بەیانی پێنجشەممە ٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٤(٣٠ ئۆکتۆبری ٢٠٢٥) سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی “سەعید پیری” خەڵکی کرماشان، لە بەندیخانەی ناوەندی ئەم شارە جێبەجێ کراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم بەندکراوەیە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپاوە.
