ڕاپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا سەبارەت بە بارودۆخی کۆڵبەرانی کورد لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ١٤٠٤

ئامار و زانیاریە کۆکراوەکان لە لایەن تیمی لێکۆڵینەوەی رێکخراوی مافی مرۆڤی هاناوە بە لە بەرچاوگرتنی ستانداردەکانی ڕاپۆرت نوسی و لە سەر بنەمای پشتڕاست کردنەوە لە ڕێگای گفتوگۆ لەگەڵ کۆڵبەران، بنەماڵەکان و شەیەتحاڵەکانەوە ئامادە کراوە.

لە شەش مانگی یەکەمی ۱٤۰٤، لانیکەم ۳۷ کۆڵبەر لە شوێنە جیاجیاکانی کوردستان گیانیان لە دەستداوە و زیانی جەستەییان بەرکەوتووە.

بە پێی ئامارە تۆمارکراوەکان، لەو ماوەیەدا ۱۷ کۆڵبەر گیانیان لە دەستداوە و ۱٤ کۆڵبەریش بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پاسەوانی سنووری کۆماری ئیسلامی یەک کەس بە هۆی ڕووداوی هاتووچوو یەک کەسیش بە هۆی وەستانی دڵی و یەک کەسیش بە هۆی سەرما بردوویەوە گیانی لە دەستداوە.

۲۰کۆڵبەریش بریندار بوون کە بریتین لە:
۱٨ کەس بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی،
یەک کەس بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی،
و یەک کەسیش بە  ڕووداوی هاتووچوو بریندار بووە.

هەرچەندە ژمارەی قوربانیانی شەش مانگی یەکەمی ساڵی ۱٤۰٤ بە نسبەت ساڵی ڕابردوو واتە ۱٤۰۳ نزیکەی لە سەدا ۷٤ کەمی کردووە و ژمارەی گیانلەدەستدانیش بە ڕێژەی لە سەدا ٥٥ کەمیکردووە، بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە دۆخی کۆڵبەران لە سەر سنوورەکانی کوردستان باشتر بووە. بە پێی لێکۆڵینەوەکانی هانا، کۆڵبەرەکان هێشتا بەر تەقەی پاسەوانانی سنووری کۆماری ئیسلامی دەکەون، کە بە بێ هیچ تێڕوانینێکی یاسایی و مرۆیی دەیانکەنە
ئامانج.

شایانی باسە کە دیاردەی کۆڵبەری کە لێکەوتە و ئەنجامی بێکاری و بە ئەمنیەتی کردنی شارەکانی کوردستانە، لە نیزامی یاسایی ئێران وەک کار پێناسە نەکراوە و شمولی هیچ جۆرە پشتیوانیەکی یاسایی و یاسایەکی تەئمین ئیجتماعی ناکات. بەم بۆنەوە کۆڵبەران ڕۆژانە مەترسی گیانیان لە سەرە و شمولی هیچ جۆرە پشتیوانیەکی یاسایی و بیمە و خزمەتگوزاری تەندروستیش بۆ خۆیان و خێزانەکانیان نابن.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا

١ی ڕەزبەری ١٤٠٤(٢٤ی سپتەمبری ٢٠٢٥)

بە کارهێنانی ئەم ئامارە بە مەرجی ئەماژەدان بە سەرچاوەکە ڕێگا پێدراوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین