ژینا مودەرس گورجی دوای کۆتایی هاتنی ماوەی سزاکەی لە بەندیخانەی سنە ئازاد کرا

هانا: ئەمڕۆ دووشەممە ٣١ی خەرمانانی ١٤٠٤،(٢٢ی سپتەمبری ٢٠٢٥) ژینا مودەرس گورجی ڕۆژنامەنوسی کورد، چالاکوانی بواری مافەکانی ژنان و لە دەستبەسەر کراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی دوای کۆتایی هاتنی ماوەی سزاکەی لە بەندیخانەی ناوەندی سنە ئازاد کراوە.

ژینا مودەڕس گورجی پێشتر  لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئەم شارەوە بە سەرۆکایەتی قازی “محەممەد کەرەمی” بە تۆمەتی “پێکهێنانی دەستە و گروپی نایاسی بە ئامانجی ڕوخاندنی حکومەت بە دە ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو ، هاوکاری لەگەڵ گروپەکان و دەوڵەتەکانی دوژمن بە ١٠ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و بە تۆمەتی پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت” بە ساڵێک بەندکرانی هەڵپەسێردراو سزا درابوو.
لە کۆیی ٢١ ساڵ سزای پێدراو ، قورسترین سزا واتە دە ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و دوو خرانەوە بۆ بەندیخانەی هەمەدان جێبەجێ دەکرێت .
بە پێی سزای پێدراو ، ئەو تۆمەتە وەپاڵدراوانە لە دژی ناوبراو  “دامەزراندنی کۆمەڵەی ژیوانو بە بەرنامەی فێمێنیستی و بە ئامانجی ڕوخاندنی حکومەت ، بەشداری ئامانجدار لە گردبوونەوەکان ، پەیوەندی لەگەڵ دژە شۆڕش ، بەشداری لە کۆنفرانسەکان و کارگاکانی فێرکاری نێودەوڵەتی ، بڵاو کردنەوەی بابەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و چاوپێکەوتن و گفتوگۆ لەگەڵ میدیاکانی دەرەوەی وڵات لە ڕێڕەوی خراپ وێنا کردنی دۆخی وڵات و ئاڵۆز کردنی دۆخی کۆمەڵگا لە سەردەمی هەستیاری پاش مەرگی مەهسا ئەمینی” ڕاگەینراون .
هەروەها لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنە ، لە پەیوەند لەگەڵ تۆمەتی “بڵاو کردنەوەی شتی ناڕاست و هاندانی خەڵک بۆ بەکارهێنانی توندوتیژی” دادگای تاوانی ٢ی سنەی کردووەتە بەرپرسی پێڕاگەیشتن بەم دۆسیە و دۆسیەکەی بۆیان ناردووە .
شایانی باسە سزای پێدراو ڕۆژی پێنج شەممە ٣ی جۆزەردانی ١٤٠٣ بە فەرمی بە ناوبراو ڕاگەینراوە .
ژینا مودەڕسی گورجی ڕۆژی دووشەممە “٢١ی خاکەلێوەی ١٤٠٢” لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و لە ٢٠ی گوڵانی هەمان ساڵدا لە ژووری تاکەکەسی کانونی ئیسڵاح و تەربیەت بۆ بەندی گشتی بەندیخانەی سنە ڕاگوێزرا و لە کۆتایدا ڕۆژی دووشەممە “١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٢” بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملوێن تمەنی لە بەندیخانە ئازاد کرابوو .
ناوبراو هەروەها پێشتریش لە رێکەوتی ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠١ لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ کانونی ئیسڵاح و تەربیەتی سنە ڕاگوێزرا و لە کۆتایدا لە رێکەوتی “٨ی خەزەڵوەری هەمان ساڵ ، بە دانانی بارمتەی ١٠٠ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین