دەستبەسەر کرانی محەمەد ساڵحی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە دیواندەرە

بە پێی ڕاپۆرتی گەشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی خەرمانانی ١٤٠٤(١٧ی سپتەمبری ٢٠٢٥) شارۆمەندێک بە ناوی محەمەد ساڵحی خەڵکی دیواندەرە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا؛ ئەم شارۆمەندە کوردە بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شوێنی کارەکەی لە دیواندەرە دەستبەسەر کراوە.

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک بەردەست نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین