جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی مەجید حوسێنی لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا:سەرلە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ۲٦ی خەرمانانی ۱٤۰٤ (۱۷ی سپتەمبری ۲۰۲٥) سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی مەجید حوسێنی خەڵکی ئیلام، لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کراوە.
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا، ئەم بەندکراوەیە شەش ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەکانی پەیوەست بە “مادەهۆشبەرەکان” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین