سەیید ئیبراهیم ئیبراهیم نەسەب شارۆمەندێکی ئیلامی بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئینتیزامی لە تاران گیانی لە دەستدا

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی هەینی۲۴ی گەلاوێژی۱۴۰۴، شارۆمەندێک بە ناوی سەید ئیبراهیم ئیبراهیم نەسەب، خەڵکی ئیلام، لە ناوچەی باقراوای تاران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکان کوژراوە.

بە پێی ئەو زانیارییە سەرەتاییانەی کە بە هانا گەیشتووە، هێزە نیزامییەکان بە فەرمانی  دەستبەسەرکرانی کەسێکی دیکە چوونەتە  شوێنی تاوانەکە و بە پێی هەندێک زانیاریش کە هانا ناتوانێت بە شێوەی سەربەخۆ لەم بارودۆخەدا ڕاستی و دروستیەکەی پشتڕاست بکاتەوە، تەقەکردنەکە بەهۆی نەناسینی ئەو کەسەی کە باسی لێوە کرا ئەنجامدراوە کە بووەتە هۆی کوژرانی ئەم شارۆمەندە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا وێڕای ئیدانەکردنی بەکارهێنانی بێباکانەی چەک لە لایەن هێزە ئینتیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕایدەگەیەنێت کە بەکارهێنانی چەک تەنانەت بە پێی یاسا ناتەواوەکانی کۆماری ئیسلامی مەشروتە بە پابەندبوون بە یاسای بەکارهێنانی چەک و هێزەکان بەبێ لەبەرچاوگرتنی ڕێساکانی تەقەکردن بۆیان نیە چەک بە کاربهێنن.
شایانی باسە بەپێی یاسای سزادانی هێزە چەکدارەکان ئەم تەقەکردنە بە ئانقەستە، بە کوشتنی بە ئانقەست دادەنرێت.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین