کوژرانی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە سەڵماس

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە هانا گەیشتووە : کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی لەتیف یەعقوبی تەمەن ٤٥ ساڵ ، خێزاندار و باوکی هەشت منداڵ، خەڵکی ئاوایی “کۆزەڕەش”ی سەر بە شاری سەڵماس ، بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور بریندار و بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەستداوە .

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ؛ ئەم کۆڵبەرە ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی پوشپەڕی ١٤٠٤، لە ناوچە سنووریەکانی سەڵماس ، بەبێ ئاگادار کردنەوەی پێشوەختە و لە مەودای نزیکەوە لە لایەن هێزەکانی پاسەوانی سنوورەوە تەقەی لێکراوە و بە سەختی بریندار بووە .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ لەتیف یەعقوبی دوای بریندار بوونی بە هۆکاری خەڵک گەیندراوەتە بنکە تەندروستیەکانی شاری سەڵماس و دواتر ڕەوانەی نەخۆشخانەی خومەینی ورمێ کرابوو بەڵام بە هۆی سەختی برینەکانیەوە ئەمڕۆ سێشەممە ٣١ی پوشپەڕ ، لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستداوە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین