دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی خەڵکی سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : لە ڕۆژانی ڕابردوو شارۆمەندێکی کورد بە ناوی دیاکۆ میری ، خەڵکی سنە ، لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەی خۆسەرانە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ؛ دیاکۆ میری لە ماوەی دەستبەسەر کراندا تەنها یەکجار پەیوەندیەکی تەلەفۆنی کورتماوەی لەگەڵ بنەماڵەکەی هەبووە و پێیانی ڕاگەیاندووە کە دەستبەسەر کراوە .

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین