هانا زانیویەتی بورهان ئەحمەدی تەمەن ٣٤ ساڵ خەڵکی ئاوایی ئارەنانی سنە ، ڕۆژی چواری جۆزەردان لە بەردەم ترمیناڵی سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفێندراوە و لە ژێر ئەشکەنجەدا ناچار بە دانپێدانانی زۆرەملێ و لێدوان لە تەلەفیزیۆن کراوە .
شایانی باسە لە ڕۆژانی ڕابردوو ڤیدیۆیەک لە بێڕێزی یەکێک لە مانگرتووان بە شۆفیرێک بە هۆکاری بەشدارینەکردنی لە مانگرتنەکە بڵاو بووەوە کە هێزە ئەمنییەکان بورهان ئەحمەدی بە بەپرسی ئەنجامدانی ئەو کارە دەزانن .
بە گوێرەی زانیاریەکانی هانا ، هێزە ئەمنییەکان لە ژێر ناوی سازماندانی مانگرتن و ئیجبار لە شۆفیرەکانیتر بۆ مانگرتن ، گوشاریان خستووەتە سەر بورهان و ئەشکەنجەیان کردووە .ناوبراو ئێستا دەستبەسەرە و بە گوتەی کەسە نزیکەکانی کۆمەڵێک سکاڵا لە سەر پێشنیازی هێزە ئەمنییەکان لە دژی ئەو تۆمار کراوە .
هانا وێڕای دەربڕینی نیگەرانی ، داواکاری گشتی و بەرپرسانی ئەمنی سنە بە بەرپرسی پاراستنی ئەمنییەتی گیانی ئەم کەسە دەزانێت .