بە پێی ڕاپۆرتی گەشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی شەممە ٢٧ی گوڵانی ١٤٠٤، سزای سێدارەی زیندانیەک بە ناوی “عەدنان لەبکپور” خەڵکی ئیلام لە زیندانی ناوەندی ئەم شارە جێبەجێ کراوە .
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ئەم زیندانیە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندراوە .