ئالان محەمەدی بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەی دەستبەسەر و بۆ زیندانی مەریوان ڕاگوێزرا

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی گوڵانی ١٤٠٤، ئالان محەمەدی کۆڵبەری تەمەن ٢٥ ساڵ ، خەڵکی مەریوان ، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای پێنج ساڵ زیندانی تەعزیری دەستبەسەر و بۆ زیندانی مەریوان ڕاگوێزراوە .

بە گوتەی سەرچاوەیەکی هانا ؛ محەمەدی پێشتر لە مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ لە لایەن دادگای شۆڕشی مەریوانەوە سزای پێنج ساڵ زیندان و شەش ملیار تمەن جەریمەی نەخدی بە سەردا سەپێندرابوو .

ئەم کۆڵبەرە لاوە لە رێکەوتی ٢٤ی ڕەشەمەی ١٤٠٢، بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە سنووری “هەنجیران”ی مەریوان بە سەختی بریندار بوو و گورچیلەکانی زیانی زۆریان بەرکەوت و لە نەخۆشخانەی کەوسەری سنە نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا . ئەو دوای هاتنە دەرەوەی لە نەخۆشخانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و دوای ماوەیەک بە دانانی بارمتەی ١٠ ملیار تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو .

سەرەڕای دۆخی خراپی جەستەیی ئەم کۆڵبەرە و پێویستی بەردەوامی بە دیالیز و فیزیۆتراپی سزاکەی چووەتە بواری جێبەجێ کردنەوە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین