بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : سەر لە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە “٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٣” سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی “مستەفا هەژیرپیروز” تەمەن ٤٠ ساڵ ، خێزاندار و خەڵکی “ئەسەدئاوا”ی کرماشان ، لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کراوە .
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ئەم بەندکراوەیە پێنج ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی تاوانەکانی پەیوەست بە “مادەهۆشبەرەکان” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندراوە .
هانا زانیویەتی کە سزای سێدارەی ئەم بەندکراوەیە بەبێ ئاگادار کردنەوەی پێشوەختەی بنەماڵەکەی و کۆتا چاوپێکەوتنیان جێبەجێ کراوە .
رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا وێڕای سەرکۆنە کردنی ئەم کردەوەیە ، داوای شەفافیەت ، ڕێزگرتن لە مافی تۆمەتباران و ڕاگرتنی ئێعدامەکان لە ئێران دەکات .