بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : ماوەی زیاتر لە ١٤ ڕۆژە “نەوزاد بەهرامی” چالاکی مەدەنی خەڵکی ئاوایی “دەرەتفێ”ی سەر بە مەریوان دەستبەسەر کراوە بەڵام تا ئێستا هیچ زانیاریەک لە سەر بارودۆخ و چارەنوسی بەردەست نیە .
ناوبراو لە رێکەوتی ١٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ ، لە کاتی گەڕانەوەی لە هەرێمی کوردستانی عێراق لە سنووری “باشماخ” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەی خۆسەرانە دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی سنە ڕاگوێزرا .
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ نەوزاد بەهرامی لە ماوەی ئەم ١٤ ڕۆژەدا لە سەرجەم مافەکانی لەوانەش پەیوەندی تەلەفۆنی ، چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی و وەرگرتنی پارێزەر بێبەش کراوە .