ژمارەی دەستبەسەر کراوان لە میاندواو بۆ ٧ کەس بەرز بووەوە

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ڕۆژی یەکشەممە ٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ ، شارۆمەندێک بە ناوی “مۆبین مەجیدزادە” خەڵکی ئاوایی “گامێش گوڵێ”ی سەر بە میاندواو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەی خۆسەرانە لە ماڵەکەی دەستبەسەر کراوە .

لەگەڵ دەستبەسەر کرانی ئەم شارۆمەندە لە ماوەی یەک ڕۆژدا ٧ شارۆمەندی کورد لە میاندواو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و زانیاریەکانیان لە لایەن رێکخراوی مافی مرۆڤی هاناوە بڵاو کراوەتەوە .

مقالات مرتبط

پر بیننده ترین ها