هانا : سەر لە بەیانی ڕۆژی یەکشەممە “٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٣” شەش شارۆمەند بە ناوەکانی “بێهزاد بەرجەستە ، کەیوان بەرجەستە ، شەهاب توان و نیما قوربانزادە” خەڵکی ئاوایی “ئیبرایماوا” و “سدیق عەباس نژاد” خەڵکی ئاوایی “قەڵای هۆلاکۆخان” و “خالق رەحیمی” خەڵکی ئاوایی “شیناوا”ی سەر بە میاندواو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون .
بە گوێرەی زانیاریەکانی هانا ؛ ئەم شارۆمەندانە بە شێوەی خۆسەرانە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی ورمێ دەستبەسەر کراون .
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم شارۆمەندە کوردانە ، هیچ جۆرە زانیاریەک بەردەست نیە .