هانا : ڕۆژی پێنج شەممە “٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٣” شارۆمەندێک بە ناوی “ئاوارە شەخسی” تەمەن ٣٩ ساڵ و خەڵکی ئاوایی “نستان”ی سەر بە قەزای ڕەبەتی شاری سەردەشت ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا .
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە هانا گەیشتووە ؛ ناوبراو بەبێ پێشکەشکردنی بڕیاری دادگا و بە شێوەی خۆسەرانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ جۆرە زانیاریەک بەردەست نیە .