هانا : ڕۆژی پێنج شەممە ٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ ، لە پەیوەند لەگەڵ مانگرتنی کاسبکاران لە شارەکانی کوردستان لە ناڕەزایەتی بەرامبەر سزای سێدارەی وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی ، دوو برا بە ناوەکانی ” زاهد و واحد خالدیان” خەڵکی قوروە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران .
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە هانا گەیشتووە ؛ ئەم دوو برا بەبێ بڕیاری دادوەر و بە شێوەی خۆسەرانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون .