مەریوان / دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ ، شارۆمەندێک بە ناوی “کارۆ عەلیداد” تەمەن ٢١ ساڵ ، کوڕی کاوە و خەڵکی مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەی خۆسەرانە لە شوێنی کارەکەی لە پاساژی مەولەوی ئەم شارە دەستبەسەر کراوە .

هانا زانیویەتی کە زیاتر لە هەشت کەس لە هێزە ئەمنییەکان بە دوو ئۆتۆمبێلی سەمەند هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کارەکەی کارۆ عەلیداد و دەستبەسەریان کردووە .

تا ئێستا بە دواداچوونی بنەماڵەی ئەم شارۆمەندە بە مەبەستی ئاگادار بوونیان لە چارەنوس و دۆخی منداڵەکەیان هیچ ئەنجامێکی نەبووە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین