بانگ کرانی ئیسماعیل سلێمانی شارۆمەندی خەڵکی پیرانشار بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەی

هانا : لە ڕۆژانی ڕابردوودا شارۆمەندێک بە ناوی “ئیسماعیل سلێمانی” تەمەن ٣٩ ساڵ ، خێزاندار ، کوڕی ئیبراهیم و خەڵکی پیرانشار ، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای بەندکرانەکەی بۆ لقی یەکی جێبەجێ کاری دادسەرای گشتی و شۆڕشی ئەم شارە بانگ کراوە .

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتوون ؛ ناوبراو لە رێکەوتی ١٩ی ڕەزبەری ١٤٠٣ لە لایەن لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەری پیرانشار بە سەرۆکایەتی قازی “حامد پەیامنی” بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت” سزای ١٠ مانگ بەندکرانی تەعزیری بە سەردا سەپێندرابوو .

ئیسماعیل سلێمانی لە مانگی پوشپەڕی ١٤٠٣ ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دوای کۆتایی هاتنی قۆناخەکانی لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین