سەقز / دەستبەسەر کرانی دوو ئەندامی بنەماڵەیەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ڕۆژی شەممە ” ٧ی ڕەزبەری ١٤٠٣” دوو ئەندامی بنەماڵەیەک بە ناوەکانی “فەرشاد شوکروڵڵا و سمکۆ شوکروڵڵا” خەڵکی سەقز ، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر کراون .

بە وتەی سەرچاوەیەک ؛ هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات ئەم دوو شارۆمەندەیان بەبێ پێدانی حوکمی دادگا لە ماڵەکانیان دەستبەسەر کردووە و هاوکات دەستیان بە سەر مۆبایل و لاپتۆپەکانیاندا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە .

هەروەها ئەم سەرچاوەیە لە درێژەدا زیادی کرد ، سمکۆ شوکروڵڵا شارۆمەندی کەنەدایی ئێرانیە کە پاش چەندین کاژێر دەستبەسەر کران و لێپرسینەوە ئازاد کراوە .

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ، فەرشاد شوکروڵڵا مامی سمکۆ شوکروڵڵایە کە پاش دەستبەسەر کران بۆ بەندیخانەی سەقز ڕاگوێزراوە .

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ جۆرە زانیاریەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کران و تۆمەتەوەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو شارۆمەندە بەردەست نیە .

RELATED ARTICLES

Most Popular