بیجاڕ ؛ دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی تەمەن ٦٠ ساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : هەفتەی ڕابردوو شارۆمەندێکی کوردی خەڵکی بیجاڕ بە ناوی “ئەکبەر نەجەفیان” تەمەن ٦٠ ساڵ ، بە بێ پێدانی بەڵگەی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە سەبارەت بە تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم شارۆمەندە و شوێنی ڕاگرتنی زانیاریەک بەردەست نیە .

RELATED ARTICLES

Most Popular