کوژرانی ژنێک لە لایەن هاوسەرەکەیەوە لە پیرانشار

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی سێشەممە “٢٣ی جۆزەردانی ١٤٠٣” ژنێک بە ناوی “لەیلا پایمرد” کچی رەحمان و مریەم خێزاندار و دایکی دوو منداڵ و خەڵکی پیرانشار بە هۆی کێشەی خێزانی لە لایەن هاوسەرەکەیەوە ئاگری تێبەردرا .

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ ئەم شارۆمەندە ژنە بە هۆی قورسی برینەکانیەوە دوای چوار ڕۆژ لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی جۆزەردان لە نەخۆشخانەی خومەینی شاری ورمێ گیانی لە دەستدا .

 

شایانی باسە ژنکوژی بەهۆی نایەکسانی پەیوەندی دەسەڵاتی نێوان ژن و پیاو و باڵادەستی سیستەمی پیاوسالاری ڕوودەدات. لە کۆمەڵگایەکدا کە کولتووری پیاوسالاری زاڵ بێت، پیاوان دەسەڵاتی زیاتریان هەیە و زاڵن بەسەر ژناندا. لە کۆمەڵگایەکی وادا ژنان دەچەوسێنەوە و بەها و گرنگی و مافی کەمتریان هەیە و ناچارن ملکەج گوێڕایەڵی داواکاری پیاوان و بن. جگە لەوەش لەم فەرهەنگەدا چەندین مەرج و دۆسیە ی نەخێر بۆ ژنان دروست بووە و پێشێلکردنی ئەو مەرجانە (کە بە نۆرم ناسراوە) ڕەنگە ببێتە هۆی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان و ژیانی ژنەکە بکەوێتە مەترسیەوە. نموونەی ئەو کوشتنە نامووسیانەی کە لەم دواییانەدا لە میدیا گشتیە کاندا بڵاوکراونەتەوە. هۆکارێکی دیکە کە دەبێتە هۆی توندوتیژی و کوشتنی ژنان، نەبوونی پاراستنی یاساییە بۆ ژنان. تا ئێستا هیچ یاسایەک بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژی دژی ژنان دەرنەچووە. لە لایەکی دیکەوە ئەو یاسایانەی کە هەن بۆ پاراستنی ژیانی ژنان، ڕێگری پێویست دروست ناکەن.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین