هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە شاری دیواندەرە هەواڵی دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکیان لەم شارە ڕاگەیاند .
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ ڕۆژی هەینی "١١ی رەشەمەی ١٤٠٢" لاوێکی تەمەن ١٩ ساڵ بە ناوی "کەیوان رەحیم پور" کوڕی رەئوف خەڵکی ئاوایی "کەلەکان" سەر بە بەشی هەوەتوی شاری دیواندەرە ، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر کراوە .
بە وتەی سەرچاوەیەک ، هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی باوکی ئەم شارۆمەندە و پاشان دەستبەسەریان کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگواستووە .
تا ساتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە زانیاریەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .
