ڕاپۆرتێک سەبارەت بە بریندار بوونی لانیکەم ٢١ کۆڵبەر لە ئاکامی تەقە و دەستگرتن بە سەر باری زۆربەی ئەم کۆڵبەرانە لە لایەن هێزەنیزامییەکانەوە

بە پێی ئەو راپۆرتانەی گەیشتوونەتە دەستمان ؛ شەوی شەممە “٥ی رەشەمەی ١٤٠٢” هێزەنیزامییەکانی جێگیر لە سنووری نەوسوود بە چەکی ساچمەیی تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەرێک کردبوو کە لانیکەم ٢١ کۆڵبەر لەوانە منداڵێکی کۆڵبەر تەمەن ١٤ ساڵ بە قورسی بریندار بوون 

بە پێی ئەو زانیاریانەی بە هانا گەیشتوون ، باری زۆربەی ئەم کۆڵبەرانە لە لایەن هێزەنیزامییەکانەوە دەستیان بەسەردا گیراوە 

ناسنامەی ١٠ کەس لەو کۆڵبەرانەی بە تەقەی هێزەنیزامییەکان بریندار بوون  بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا "محەممەد مورادی خەڵکی ئاوایی ساروخان ، بێهنام خوسرەوی ، حسێن بەهرامی خەڵکی ئاوایی کلاش ، میلاد روستانی چەمزرشک خەڵکی دالاو ، فەرزاد رۆستەمی خەڵکی دالاو ، فواد فەیزی خەڵکی ئاوایی هەشەمێز ، مۆبین کەرەمی خەڵکی سنە ، کاوە پاشناو نادیار خەڵکی مەریوان ، ئارمان رەحمانی و مەحمود (پاشناو نادیار) هەردووک خەڵکی سەلاس باوەجانی ، سەلمێنراوە .

بە پێێ ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ لە ئاکامی تەقەی هێزەنیزامییەکان ئەم کۆڵبەرانە دەست ، سەر ، دەموچاو ، قاچ و پشیان بە قورسی بریندار بووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ بنکە تەندروستییەکان ڕاگوێزراون .

RELATED ARTICLES

Most Popular