بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ ناسنامەی ٧ کەس لەو کۆڵبەرانەی کە بە هۆی تەقەی هێزەنیزامییەکان بریندار بوون بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا “محەممەد مورادی خەڵکی ئاوایی ساروخان ، بێهنام خوسرەوی ، حسێن بەهرامی خەڵکی ئاوایی کلاش ، میلاد (پاشناو نادیار) ، فەرزاد (پاشناو نادیار) ، ئارمان رەحمانی و مەحمود (پاشناو نادیار ) هەردووکیان خەڵکی سەلاس باوەجانی” سەلمێنراوە .
شەوی شەممە "٥ی رەشەمەی ١٤٠٢" هێزەنیزامییەکانی جێگیر لە سنووری نەوسوود بە چەکی ساچمەیی تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەرێک کردبوو کە لانیکەم ١٨ کۆڵبەر لەوانە منداڵێکی کۆڵبەر تەمەن ١٤ ساڵ بە قورسی بریندار بوون .
بە پێی ئەو زانیاریانەی بە هانا گەیشتوون ، باری زۆربەی ئەم کۆڵبەرانە لە لایەن هێزەنیزامییەکانەوە دەستیان بەسەردا گیراوە .
