مەریوان ؛ شارۆمەندێک لە لایەن وەزارەتی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر کرا

بە پێی راپۆرتی هاوکارانی هانا : رۆژی پێنجشەممە ٧ ی سپتامبەری ٢٠٢٣ شارۆمەندێک بە ناوی بەهزاد بامداد خەڵکی ئاوای نێ سەر بە شاری مەریوان و ئەندامی تاکسیرانی ئەم شارە لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر کرا

سەرچاوەیکی ئاگادار لە وتووێژ لەگەڵ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا رایگەیاند ؛ ناوبراو لە ئیدارەی تاکسیرانی مەریوان لە لایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتەوە بە بێ بەڵگەی رێگەپێدانی دادگا ، بە لێدان و بێ رێزی دەستبەسەر کراوە و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار    
 

RELATED ARTICLES

Most Popular