بە پێی راپۆرتی هاوکارانی هانا ؛ یاریزانێک خەڵکی گیلانغەربی سەر بە کرماشان بە ناوی رەزا ئۆلفەتی ٢٨ ساڵان و قارەمانی لەش جوانی لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کراوە
بە پێی ئەو راپۆرتانەی بە دەسمان گەییشتووە ؛ ناوبراو شەوی سێ شەممە ٢٢ی ئاگۆستی ٢٠٢٣ بە بێ مۆڵەتی قەزایی لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە لە ماڵەکەی خۆی لە نەوبەهاری کرماشان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسراوەتەوە
شایانی باسە ناوبراو پێشتر لە رێکەوتی ٣٠ ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و پاشان بە دانانی بارمتە ئازاد بووە
