تاران؛ ڕفاندنی خوێندکارێکی زانکۆ لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە

هانا: ڕۆژی شەممە ١٧ی ژوئن ٢٠٢٢، خوێندکارێکی کورد بە ناوی “مائدە ئادەمی مەکری” خەڵکی مەهاباد، خوێندکاری زانکۆی هونەری تاران، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندرا.

بە پێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان؛ ناوبراو لە بەردەم ماڵەکەی لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە ڕفێنراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ئەم خوێندکارە لە ئارادا نییە.

RELATED ARTICLES

Most Popular