مەهاباد؛ ڕفاندنی “سەید عەبدوڵڵا ئەحمەدپوور” لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ی ژوئن ٢٠٢٣، هاووڵاتییەک بە ناوی “سەید عەبدوڵڵا ئەحمەدپوور”٤٣ ساڵە، خێزاندار و باوکی دوو منداڵ و خەڵکی مەهاباد، لە لایەن هێزە کانی ئیتلاعاتی ج.ا ڕفێندرا .

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ هانا زیادی کرد؛ناوبراو لە شوێنی کارەکەی لە لایەن چوار ئۆتۆمبێلەوە کە هێزی ئیتلاعاتی تێدابووە، ڕفێندراوە و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ئەم سەرچاوەیە زیادی کرد، عەبدوڵلا ئەحمەدپوور تاکە بژێوی ئەو بنەماڵەیە، جگە لە خێزانەکەی خۆی، سەرپرستی دایک و باوکی و بنەماڵەی سەید کەمالی براشی لە ئەستۆدایە.

سەید عەبدوڵڵا ئەحمەد پوور برای گیانبەختکردو سەید کەمال ئەحمەدپوورە کە ڕۆژی هەینی ١٨ی نڤەمبری ٢٠٢٢ لە کاتی بزووتنەوەی #ژن_ژیان_ئازادی بەهۆی تەقەی هێزە سەرکوتگەرەکانەوە گیانیلەدەستدا.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵەدا هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردن و شوێنی ئەو هاووڵاتییە کوردە لە ئارادا نییە.

RELATED ARTICLES

Most Popular