بە پشتبەستن بەم ڕاپۆرتە؛ ڕۆژی چوارشەممە ٧ی ژوئێنی۲۰۲۳، مامۆستا لوقمان ئەمینی، وتاربێژی هەینی مزگەوتی چواریارنەبی سنە، لە لایەن دادگای تایبەتی ڕۆحانیەت لە هەمەدان بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی ڕێژیم بە بەرژەوەندی یەکێک لە لایەنە کوردستانییەکان و هاندان و نائارامی و پشتیوانیکردن لە خۆپیشاندەران” سزای وەلانی جلوبەرگی ڕۆحانیەت و وتارخوێندن قەدەغەکراو و دوورخستنەوەی بۆ ئەردەبیل بۆ ماوەی دوو ساڵ بەسەردا سەپێنراوە.
پێویستە بگوترێ، ڕۆژی دووشەممە"٣٠ی ژانوییەی۲۰۲۳، لە ڕێگای مەریوان بۆ سنە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر و پاشان ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی فێوریەی ٢٠٢٣ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
