بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی مەی ٢٠٢٣، کرێکارێک بەهۆی تەڕبوونی جلوبەرگەکانی بە بەنزین تووشی سووتانی ٤٨٪ی جەستەی بووە.
هاوکارانی هانا ناوی ئەم کرێکارەیان بە "مێرساد ئەحمەدی" تەمەنی ٣٠ ساڵە و خەڵکی جەوانرود ناساندووە.
بە وتەی سەرچاوەیەک؛ ناوبراو ئێستا لە نەخۆشخانەی "گووڵستان" لە کرماشان لە ژیر چاودێری پزیشکیدایە.
