هانا: ئەمڕۆ شەممە”۳۱ی دیسەمبری۲۰۲۲” هاووڵاتییەک بە ناوی “بورهان ئەلیاسی”۲۲ ساڵە خەڵکی جەوانڕۆ، لە ئەنجامی تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان گیانی لەدەست دا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە پەیوەندلەگەڵ بەشدارکرانی لە ڕێوڕەسمی چلەی شەهیدانی جوانڕۆ، بە تەقەی هێزە سەرکوتگەرەکان گیانی لەدەستدا.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت ، کە چەند هاوڵاتییەکی دیکە کە منداڵێکی ١٤ ساڵان لە نێویاندایە بە سەختی بریندار بوون.
