کەرەج/گیانلەدەستدانی بەندکراوێکی مەحکوم بە سزای سێدارە

هانا؛ ڕۆژی یەکشەممە”٢٥ی دیسەمبری ٢٠٢٢” بەندکراوێک کە بە ناوی “سیاوەش ڕەسووڵی” کوڕی مستەفا و خەڵکی سەردەشت مەحکووم کراو بە سزای سێدارە، بە هۆی تێکچوونی باری جەستەیی لە زیندانی ڕەجای شاری کەرەج، بە هۆی نەبوونی چاودێری پزیشکی و دواکەوتنی گواستنەوەی بۆ ناوەندە پزیشکییەکان گیانی لەدەستدا.

پێویستە وەبیرهێناننەوەیە،ئەم هاووڵاتییە ٦ ساڵ لەمەوبەر لە لایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر و لە لایەن سیستمی قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپاوە.

RELATED ARTICLES

Most Popular