هانا: رۆژی سێشەممە ٢ی خرمانانی ١٤٠٠ – (٢٤ی ئاگۆستی ٢٠٢١)، شارۆمەندێک لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری “تەتە” بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران بریندار بووە.
ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "مەعڕووف ئەدوایی" خەڵکی ئاوایی "سلین" لە ناوچەی سەوڵاوا راگەیەندراوە.
بەپێێ ئەو راپۆرتانەی هاتوون، ناوبراو کاتی کۆڵبەری لە سنووری "تەتە"ی هەورامان لەلایەن هێزەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە بە بێ دەنگدان و ئاگادارکردنەوە تەقەی لێ کراوە و لە ئاکامدا بریندار بووە.
شایانی باسە ئەم شارۆمەندە کوردە بە مەبەستی چارەسەری برینەکانی بۆ یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی مەریوان گوازراوەتەوە.
