بەردەوامی دەستبەسەری و نادیاری چارەنووسی سوبحان ئەمری شارۆمەندی کوردی خوێندکاری زانکۆ

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە، ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٥، سوبحان ئەمری تەمەن ٢٢ ساڵ، خوێندکاری زانکۆ لە بەشی پزیشکی، خەڵکی سەراوباخی سەر بە شاری ئاودانان، لە کاتی ئامادەبوونی لە پۆلی خوێندن لە لایەن هێزەکانی حەراستەی زانکۆ لە دزفوول دەستبەسەر و ڕادەستی هێزە ئەمنییەکان کراوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی هانا، ئەم شارۆمەندە بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەستبەسەر کراوە ولەو ساتەوە تا ئێستا لە مافی دەستگەیشتن بە پارێزەر، پەیوەندی و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

شایانی باسە، تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە لە سەر هۆکاری دەستبەسەکردن و شوێنی ڕاگرتنی سوبحان ئەمری هیچ جۆرە زانیارییەک لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین