دەستبەسەرکرانی دوو شارۆمەندی تر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی شەممە ٢٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٥، دوو شارۆمەند بە ناوەکانی حەسەن قورغچی و مەسعود قورغچی، خەڵکی ئاوایی “کانی ڕەش”ی سەر بە شاری بۆکان، بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە شوێنی کارەکەیان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

هانا پێشتر دەستبەسەرکرانی ناسر قورغچی و شەهاب قورغچی، دوو شارۆمەندی خەڵکی کانی ڕەشی بۆکانی لە هەمان ڕۆژدا ڕاپۆرت کردبوو. ئەم چوار شارۆمەندە کوڕەمامی یەکترن.

شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم شارۆمەندانە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نیە و ئەوان لە ساتی دەستبەسەرکردنەوە تا ئێستا لە مافی دەستگەیشتن بە پارێزەر، پەیوەندی تەلەفونی و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکانیان بێبەش کراون.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین