رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە، ڕۆژی شەممە ٢٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٥، دوو شارۆمەندی کورد بە ناوەکانی ناسر قورغچی و شەهاب قورغچی خەڵکی ئاوایی “کانی ڕەش”ی سەر بە شاری بۆکان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
بە گوێرەی زانیارییەکانی هانا، ئەم دوو شارۆمەندە کە کوڕەمامی یەکترن، بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە شوێنی کارەکەیان لە لایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستبەسەر کراون.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و شوێنی ڕاگرتنی ئەم دوو شارۆمەندە هیچ جۆرە زانیارییەک لە بەردەستدا نیە.
