بەپێی ئەو زانیارییانەی گەیشتوونەتە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا،ڕۆژی دووشەممە ١٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٥ ژینا ئەحمەدی، هۆنەرمەند و دامەزرێنەری ماڵی مۆسیقای (ژیلەمۆ) لە مەریوان،دوای ٣٦ ڕۆژ دەسبەسەرکران،بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد و ٨٠٠ ملیۆن تمەنی،بە شێوەی کاتی و تا کۆتایی قۆناغەکانی دادگاییکردنی، لە بەشی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازاد کراوە.
هانا پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ڕۆژی دووشەممە ١٣ی ڕەزبەری ١٤٠٥ ژینا ئەحمەدی،هۆنەرمەندی خەڵکی گوندی نگڵ و دانیشتووی شاری مەریوان،لە ماڵی خۆیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو و بۆ بەشی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی سنە گواسترابووەوە.
