دەستبەسەرکران و ڕاگوێزانی زەکەریا بادسار بۆ بەندیخانەی ناوەندی بۆکان بە مەبەستی جێبەجێ کردنی سزاکەی

بە پێی ئەو زانیارییانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتوون، ڕۆژی دووشەممە ١٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٥، زەکەریا بادسار، شارۆمەندی خەڵکی شاری بۆکان، دوای بانگ کردنی بۆ لقی جێبەجێکاری سزاکانی دادسەرای گشتی و شۆڕشی ئەم شارە دەستبەسەر و بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی بۆ بەندیخانەی ناوەندی بۆکان ڕاگوێزراوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی هانا، ناوبراو لە مانگی ڕەزبەری ١٤٠٥، لە لایەن دادگای شۆڕشی بۆکانەوە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام” سزای چوار مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپێندرابوو.

ئەو شارۆمەندە پێشتریش لە رێکەوتی ٢٤ی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٥، لە لایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستبەسەر کرا و دوای بیست ڕۆژ دەستبەسەری و لێپرسینەوە، بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین