دەستبەسەرکران و ڕاگوێزانی شاهۆ ئیبراهیمی بۆ بەندیخانەی ناوەندی بانە بە مەبەستی جێبەجێ کردنی سزاکەی

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادارکراوەتەوە، ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٥ شاهۆ ئیبراهیمی، خەڵکی سەقز و دانیشتووی ئاوایی سەبەتلووی سەر بە شاری بانە، دوای بانگ کردنی بۆ لقی جێبەجێکاری سزاکانی دادگای شۆڕشی بانە و سەردانیکردنی بۆ ئەم لقە دەستبەسەر کراوە و بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکرانەکەی بۆ بەندیخانەی ناوەندی بانە ڕاگوێزراوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی هانا، ئەم هاووڵاتییە لە هاوینی ئەمساڵدا بە تۆمەتی
“پرۆپاگەندە دژی نیزام” سزای حەوت مانگ بەندکرانی تەعزیری بەسەردا سەپێندراوە و دەستبەسەرکردنی ئەمدواییەی بە هۆکاری جێبەجێکردنی ئەو حوکمە دەرچووەدا بووە.

شاهۆ ئیبراهیمی پێشتریش لە ٢٧ی ڕەزبەری ١٤٠٤، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەستبەسەر کرابوو. ناوبراو دوای کۆتایی هاتنی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین