دەستبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی دیار ئەبرۆن لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە پیرانشار

بەپێی ئەو زانیارییانەی گەیشتوونەتە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی دووشەممە ١١ی خەزەڵوەری ١٤٠٥، هاووڵاتییەک بە ناوی «دیار ئەبرۆن»، خەڵکی شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

هانا زانیویەتی، دەستبەسەرکردنی بەڕێز ئەبرۆن بە هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵی تایبەتیی خۆی، بەبێ پێشاندانی هیچ جۆرە بڕیارێکی دادوەر و بە بەکارهێنانی توندوتیژی ئەنجام دراوە.

شایانی باسە تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و تۆمەتە ئەگەرییەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین