بەپێی ئەو زانیارییانەی گەیشتوونەتە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا،ڕۆژی سێشەممە ١٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٥ جەمیله (مینا) محەمەدئەمین ئازەر،هاووڵاتیی خەڵکی شارستانی بۆکان، لەگەڵ خۆشناو عەزیزپووری هاوسەری،بەبێ نیشاندانی هیچ جۆرە بڕیارێکی دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.هاوسەرەکەی دوای چەند کاتژمێر لێکۆڵینەوە ئازاد کراوە.
بەپێی زانیارییە وەرگیراوەکان،هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەرکردنی ئەم دوو هاووڵاتییەدا،دەستیان بەسەر موبایلەکانیاندا گرتووە.
شایانی باسە،بە تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی جەمیله محەمەدئەمین ئازەردا،هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی کراون لەبەردەستدا نییە و ناوبراو لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر،پەیوەندی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.
