دەستبەسەرکرانی ئیسماعیل سۆفی مینە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەهاباد

بە پێی ئەو زانیارییانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتوون، ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی ڕەزبەری ١٤٠٥، شارۆمەندێک بە ناوی ئیسماعیل سۆفی مینە خەڵکی شاری مەهاباد، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی هانا، ئەو شارۆمەندە لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە بە هەڵکوتانە سەر ماڵەکەی بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەستبەسەر کراوە. هەروەها کوڕی ناوبراویش دەستبەسەر کراوە و دوای چەند کاتژمێرێک ئازاد بووە.

شایانی باسە، تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە لە سەر هۆکاری دەستبەسەکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم شارۆمەندە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین