بانگ کردنی سینا پەرویزی بۆ ئیدارەی ئیتڵاعات و ئازادکردنی بە وەرگرتنی بەڵێننامە لە کامێران

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە کە ڕۆژی هەینی ٢٤ی ڕەزبەری ۱۴۰۵ سینا پەروێزی هاووڵاتیی خەڵکی شارستانی کامێران، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە بانگ کراوە و بۆ ماوەی چەند کاتژمێر لە ژێر لێپرسینەوە بووە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی هانا، لە کاتی لێپرسینەوەدا پشکنین بۆ موبایلی ئەم هاووڵاتییە کراوە و ناوبراو دوای واژۆکردنی بەڵێننامە ئازاد کراوە.

شایانی باسه، تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی بانگ کردن و لێپرسینەوە لەم هاووڵاتییە نادیارە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین