دەستگیرکردنی کیانوش عادڵپوور لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە سەقز


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٥، هاووڵاتییەک بە ناوی “کیانوش عادڵپوور” تەمەن ٣٥ ساڵ، خەڵکی سەقز، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستی هانا کەوتووە، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و دەستگیریان کردووە. لەکاتی پشکنینی ماڵەکەدا، دەستیان بەسەر کەلوپەلی تایبەتی خێزانەکەدا گرتووە، لەنێویاندا مۆبایلی هاوسەر و منداڵەکانی.

تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە بارەی شوێن و دۆخی ئێستای ئەم هاووڵاتییە کوردە لەبەردەستدا نییە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین