بەپێی ئەو زانیارییانەی بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتوون، ئێوارەی دووشەممە ٢ی خەرمانانی ١٤٠٥ی هەتاوی، کامران جانگولی، هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ، لە ماڵی خۆیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
لەسەر بنەمای زانیارییە گەیشتووەکان، ناوبراو دوای دەستبەسەرکردن لە ماڵەکەی بردراوەتە دەرەوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەکی ورد دەربارەی چۆنیەتیی چوونە نێو ماڵەکەی، نواندن یان نەنواندنی حوکمی دادگا، ناوەندی دەستبەسەرکەر و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.
هەروەها، تا ئێستا وردەکاریی زیاتر دەربارەی هۆکاری دەستبەسەرکردن، تۆمەتە ئەگەرییەکان و دۆخی دەستڕاگەیشتنی کامران جانگولی بە پارێزەر و بنەماڵەکەی بڵاونەکراوەتەوە.
