بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی سێشەممە ٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، ئەفشین حوسێن پەناهی چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری سنە، دوای چواردە ڕۆژ دەستبەسەری بە دانانی بامتە بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی سنە ئازاد کرا.
شایانی باسە، ناوبراو ڕۆژی سێشەممە ٢١ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو.
